|
||||||
![]() |
|
|
ئامرازه‌كانی بابه‌ت | گه‌ڕان له‌م بابه‌ته | شێوازه‌كانی نیشاندان |
|
|
#1 | ||
|
ئەندامی باوەڕ پێکراو
![]() ![]() ![]() ![]() به‌رواری تۆماربوون: Mar 2010
ژماره‌ي ئه‌ندام: 2546
شوێن: شوينى لةدايك بوونى صلاح الدينى ايوبى
به‌شداریه‌كان: 715
به‌ڕێژه‌ي: 3.90 (به‌شداري/ڕۆژانه)
هه‌ڵسه‌نگاندن: 10
|
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:30ی شه‌وی پێنج شه‌ممه ئاگرێك له‌ناو ئوتێل سۆمای شاری سلێمانی كه‌وته‌وه، دوا ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كات له‌و رووداوه‌دا 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 22 كه‌س برینداربوون كه باری ته‌ندروستی سیانیان ناجێگره. پۆلیس: هۆكاری رووداوه‌كه شۆرتی كاره‌با بووه له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی "عه‌مید نه‌جمه‌دین" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند " كه‌تائێستا هۆكاری راسته‌قینه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێمان گه‌یشتووه به‌هۆی شۆرتی ئاگره‌وه بووه" ووتیشی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامه. سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی قوربانییه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد كه ته‌نها دووانیان كوردن‌و ئه‌وانی دیكه‌یان بیانین كه له‌نێویاندا ئهمریكیو لوبنانی‌و ڤه‌نزوێللی تێدایه له‌گه‌ڵ 4 منداڵ‌و 7 ژن. فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی: سێ كه‌س له‌برینداره‌كان ته‌ندروستییان ناجێگره له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه ده‌ست به‌جێ له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه‌و قوربانییه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه. ووتیشی ئێستا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش و ئیمێرجنسی كراون لهسلێمانیو به‌شێكیش له‌و بریندارانه به‌هۆی سووكی برینه‌كه‌یانه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆكراوه‌و هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی سێ كه‌س له‌برینداره‌كان ناجێگره . هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمیش له باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكارو چۆنێتی ڕووداوه‌كه، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه له‌سزادانی ئه‌و لایه‌نه كهمتهرخهمانهی كه هۆكاربوون بۆ ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته. له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه قه‌ره‌بووی زیانه ماددی‌و گیانییه‌كان بكاته‌وه به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان. شاهیدحاڵهكانی ڕووداوه‌كه: سێ كه‌س به‌ئاگره‌وه لهئوتێلهكه خۆیان هه‌ڵدایه خواره‌وه به‌پێی ووته‌ی شاهیدحاڵه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی په‌یژه‌ی هه‌ڵواسراو له‌رووكاری ده‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌كه‌دا كهلهحاڵهتی هاوشێوه‌دا به‌كاربهێنرێت سێ كه‌س به‌ئاگره‌وه خۆیان هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه. چاودێرێكی بواری ئه‌ندازیاریش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م حاڵه‌ته له‌خۆ فڕێدانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناو ئوتێله‌كه ئه‌وه پیشانده‌دات كه مه‌رجی یاسایی له‌و جۆره بینایانه‌دا نییه كه له‌سلێمانی دروستده‌كرێن‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ودوا چاودێری بوونی ئه‌و ڕێگایانه بكات كه پێویستن بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان له‌حاڵه‌تی پێویستدا. هه‌روه‌ك شاهید حاڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه خستۆته‌گه‌ڕ، به‌ڵام پێداویستی ته‌واویان پێنه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌و رزگاركردنی قوربانییهكانو ئه‌گه‌ر هاوكاری هاوڵاتیان نه‌بوایه قوربانییه‌كان زۆرتر ده‌بوون. ئه‌و شاهیدحاڵانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری رایگه‌ندووه كه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه‌و هیچ كه‌س له ئوتێله‌كه‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام دواتر له كاتژمێر 3ی شه‌ودا 7 كه‌سی دیكه به‌مردوویی هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه. به‌پێی راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی، رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئوتێل سۆما له‌سلێمانی، كوژرانی (28) كهسو برینداربوونی (22)ی كه‌سی تری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه 14 له‌كوژراوه‌كان بیانین. به‌پێی نوسراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه عێراقییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، بریتین له: 9 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌لار 3 هاووڵاتی دانیشتووی هه‌ولێر كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی دووگیان بووه‌و بهمنداڵهكهوه ده‌كاته 4 هاووڵاتی 1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌غدا. ئه‌و بیانییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، بریتییه له: 1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌ریتانیا 1 هاووڵاتی دانیشتووی لوبنان 1 هاووڵاتی دانیشتووی فه‌نزوێلا 2 هاووڵاتی دانیشتووی سریلانكا 1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌مبۆدیا 2 هاووڵاتی دانیشتووی به‌نگلادیش 1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌نه‌دا 2 هاووڵاتی دانیشتووی ئوستورالیا 1 هاووڵاتی دانیشتووی ئیكوادۆر 1 هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌فریقیای باشور 1 هاووڵاتی بێ ناسنامه |
||
|
|
|
|
|
#2 | ||
|
ئـه‌نـدامـی زۆر چـالاك
![]() ![]() ![]() به‌رواری تۆماربوون: Dec 2009
ژماره‌ي ئه‌ندام: 2194
به‌شداریه‌كان: 100
به‌ڕێژه‌ي: 0.39 (به‌شداري/ڕۆژانه)
هه‌ڵسه‌نگاندن: 10
|
is an American high-end fashion and jeans brand founded by fashion mogul Michael Ball in 2002. The company is owned by Andrea Bernholtz. Prior to starting the company, Ball was an avid cyclist and gained design experience by creating his cycling team's uniforms. Rock & Republic is well known for their line designed by Victoria Beckham, called 'VB Rocks' |
||
|
|
|
![]() |
| ماڵپه‌ڕه هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك) |
| ئامرازه‌كانی بابه‌ت | گه‌ڕان له‌م بابه‌ته |
| شێوازه‌كانی نیشاندان | |
|
|
| رۆشتنی خێرا بۆ کۆڕگــه | بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران | به‌سته‌ره‌کانی چالاک کردنی ئه‌کاونت | ||||||
|
|
|
|
||||||
|
|
|
|
||||||
|
|
|
|
||||||
|
|
|
|
||||||
|
|
|
|
||||||
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD |
||||||||
|
|
|
|
|
|
|